بانكی ناوەندی بڕیاری نوێ دەربارەی مامەڵە بە دۆلار دەردەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە بانکی ناوەندی دۆلار


Feb 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە هەفتەی داهاتوودا حەواڵەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ هاووڵاتیان و بانکەکان ڕادەیگرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە هەفتەی ئایندەوە تەواوی مامەڵە داراییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە لەلایەن کۆمپانیاکان و هاووڵاتیانەوە ئەنجام دەدرێت ڕادەگیرێت.

باسی لەوەش كردووە: هیچ کۆمپانیا و هاوڵاتیەک ناتوانێت خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدات بۆ هاووڵاتیانی دیکە ئەگەر لە بانکی ناوەندیی خۆی تۆمارنەکات و ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردووشی تۆمار نەکردبێت.

ڕاشیگەیاندووە: پێویستە هەر کۆمپانیایەکی پارەدانی ئەلیکترۆنی یاخود نوسینگەیەک سەردانی بانکی ناوەندی بکات لەگەڵ تۆماری تەواوی حەواڵەکانی، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامیداوە و لەگەڵ پڕۆژەنامەیەکیش، کە تیایدا ئاماژە بدات بەوەی بۆ ئەمساڵ چەند حەواڵەی ناوخۆی ئەنجام دەدات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی ٢٠١٤ـی پارەدانی ئەلیکترۆنی رێساکان بەسەر کۆمپانیاکان و نووسینگەکاندا جێبەجێ دەکرێت و پێویستە هەموو کۆمپانیا و نووسینگەیەک پابەندبێت پێوەی گەرنا مافی حەواڵە و مامەڵەکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

کامەران کەریم