ژنێکی کورد وەک یەکەم ژن لە عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکەوانی وەرگرت

(0) / / زنان / زایەڵە ژنان کورد عێراق رێژین محەمەد


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار ژنێکی کورد  دەبێتە کاپتنی فڕۆکەوانی لە عێراق و یەکەمین گەشتی لە نێوان بەغدا بۆ دوبەی ئەنجامدا.

 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕۆژی دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤، رایگەیاند، لەلایەن وەزیری گواستنەوەی عێراقەوە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشرایە رێژین محەمەد دۆسکی بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەکەی وەکو یەکەم کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراقدا .

رێژین محەمەد دۆسکی خەڵکی پارێزگای دهۆکە و یەکەم گەشتی لە بەغداوە بۆ دوبەی ئەنجامدا

هەروەها، رێژین محەمەد لەبارەی پلەبەرکردنەوەکەی رایگەیاندووە،  بەرزبوونەوەی پلەکەی وەکو یەکەمین کاپتنی فڕۆکەوانی ژن لە عێراقدا دەرفەتێکی گرنگە بۆ پاڵنانی گەنجانی عێراق بەتایبەتی ژنان بۆ ئەوەی بە ئیرادە و خۆراگرییەوە هەوڵی گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانیان بدەن.