قوباد تاڵەبانی: ژنانی کورد دەتوانن لە بواری دیپلۆماسی تواناکانی خۆیان بسەلمێنن

(0) / / زنان / زایەڵە ژن خانمان ئافرەتان قوباد تاڵەبانی


Feb 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری ژن و دیپلۆماسی لە هەولێر، ئاماژەی بە ڕۆڵی ژن و هەوڵەکانی لەسەرجەم بوارەکانی ژیان و کۆمەڵگا داو، لەبەر ڕۆشنایی چەند نمونەیەکی دیار و گەورە ڕۆڵی ژنی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند، ژنان سەلماندوویانە وەکچۆن لە زۆربەی بوارەکانیدیکە توانیویانە سەرکەوتووبن، لە بواری دیپلۆماسیشدا دەتوانن سەرکەوتووبن و خزمەتی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکانیان بکەن.

وتیشی، هەرچەندە بواری دیپلۆماسی بۆ ژنانی کورد بوارێکی نوێیە، بەڵام ژنانی کورد دەتوانن بە هەوڵ و ماندووبوونی زیاتر لەم بوارەشدا تواناکانی خۆیان بسەلمێنن. داواشیکرد ژنە دیپلۆماتکارەکانی کورد، کۆسپ و گرفتەکان ساردیان نەکاتەوە و بەردەوام بن لە پەرەپێدانی تواناکانی خۆیان، وەک چۆن ژنانی دیپلۆماتکاری وڵاتانی دیکە بە ماندووبوون و پێداگری زیاترەوە توانیویانە لە بواری دیپلۆماسیشدا سەرکەوتنی گەورە بە دەست بهێنن.

کامەران کەریم