برانکۆ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی قەتەری لە ئەستۆ گرت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Feb 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری پێشووی تیپی پێرسپۆلیسی ئێران، ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ چینی لە ئەستۆ گرتووە.

میدیای بین ئسپۆرتی قەتەر هەواڵی داوە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێ چین لەگەڵ برانکۆ ئیوانکوڤیچ، ڕاهێنەری کرواتی گرێبەستی بەستووە.

برانکو لەگەڵ پێرسپۆلیسدا خولێکی زێڕینی تێپەڕاند و لەگەڵ سوورپۆشەکان 3جار پاڵەوانی سۆپەر لیگ و 3جاریش پاڵەوانی سۆپر جام و یەکجاریش قارەمانی جامی وەلاوەنانی بەدەستهێنا.

ڕاهێنەری کروات مانگی ڕابردوو پاش 4ساڵ ڕاهێنەری لە تیپی نیشتمانی عوماندا و بەهۆی بەدەستهێنانی ئاکامی زۆر لاواز بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا، لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

کەژاڵ حەمیدی