هومای سەعادەت لە ئێران دەرکەوتەوە
(0) /
زایەڵە - باڵندەیەکی دەگمەن لە ئێران کە چەندین چیرۆکی ئەفسانەیی هەیە، دەرکەوتەوە.
بینینی "هومای سەعادەت" باڵندیەکی دەگمەن، کە گومانی لەناوچوونی لەسەربوو، کاردانەوە و خۆشحاڵی خەڵک و ژینگەدۆستانی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
هومای سەعادەت ناوی باڵندەیەکە لە فەرهەنگی ئێرانی و ناوچەکەدا هێمای خۆشگوزەرانی و بەختەوەرییە، کە بە دەگمەن دەبینرێت، بەڵام کامێرا شاراوەکانی ناو سروشت لە شاخەکانی ئەلبورز ڤیدیۆیان گرتووە و بڵاوکراوەتەوە و خەڵک پێشوازی لێدەکەن وەک نیشانەیەکی باش.
ئەم باڵندەیە گرنگییەکی زۆری لە ئەدەب و مێژووی ئێران و تەنانەت کوردیش هەیە و هێڵی ئاسمانیی ئێران بەو باڵندەیە ناو نراوە، هەندێک لە ئاسەوار و پەیکەری مێژوویی لە پێرسپۆلیس ئیلهامیان لەم باڵندەیە وەرگرتووە.
هوما لە بەرزاییەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەژی و زۆربەی ئەندامانی ئەم جۆرە باڵندەیە لە بەرزی زیاتر لە 2000 مەتر دەژین، 90%ی پشت بە خواردنی ئێسک دەبەستێت و یەکێکە لەو باڵندانەی کە بە درێژایی ساڵ لە یەک شوێن دەمێنێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: