لە مانگی ئازار چەند ڕۆژ لە هەرێم پشووە؟

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو هەرێم


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوێرەی ئەو خشتەیەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە مانگی ٣ تانها شەش ڕۆژ پشووی فەرمی تێدایە بەبێ هەینی و شەممە.

لە خشتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژەکانی پشووی فەرمی لە مانگی ئازار دا دیاریکراوە، و شەش ڕۆژ پشووە کە ئەوانیش ئەمانەن:

ڕۆژی 5-3 بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی ١١-٣ بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 پشووی فەرمی دەبێت.

14-3 ڕۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا، پشووی فەرمییە.

جیاواز لەمانەش ڕۆژانی 21-22-23 ی مانگی ئازار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پشووی فەرمی دەبێت.

جگە لەو شەش رۆژەی کە پشووی فەرمییە، مانگەکە چوار هەینی و شەممەشی تێدایە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەو رۆژانەدا پشوویان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا لە مانگی ئازاردا جگە لە 5-3 یادی ڕاپەڕی، پشووەکان لە 11-3 وە دەستیان پێدەکرد تاوەکو 25 ئازاری دەخایاند،بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بایکۆت و نەکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن حکومەتی هەرێم پسووەکانی کەمکردۆتەوە، بەتایبەت پشووی جەژنی نەورۆز.