بەدەستهێنانی نیشانی بوڕۆنزی جیهانی تێنیس لەسەر مێز لە لایەن کچە وەرزشوانێکی ئێرانیەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران تێنیس خانمان


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سارینا جیهانشاهی کچە وەرزشوانێکی ئێرانی نیشانی بوڕۆنزی کێبەرکێیەکانی تازەلاوانی تەمەن 13ساڵی تێنیس لەسەر مێزی جیهانی لە وڵاتی تونس بەدەستهێنا.

دووهەمین ڕۆژی کێبەرکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی تازەلاوانی جیهان لە وڵاتی تونس بەڕێوەچوو کە تێدا سارینا جیهانشاهی لە ڕیزی تەمەن خوار 13ساڵدا بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تالیا ئەلرەواهی، خەڵکی عومان سەرکەفت و نیشانی بوڕۆنزی بردەوە و گەیشتە بەشی نیوەدواین.

سارینا لە بەشی نیوەدوایندا لەگەڵ ئادلینای ئوزبەکستانی ڕووبەڕوو بوویەوە و تووشی شکست بوو.

ڕێنومانی و سەرپەرشتی کچە وەرزشوانی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی تونسدا لە ئەستۆی خاتوو "ڕازییە خزایی"دا بوو.

کەژاڵ حەمیدی