زۆرانی ئازادی جامی یانەکانی جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە جامی یانەکان زۆرانی ئازاد


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی زۆرانی "بانکی شار"ی ئێران بە سەرکەفتن بەرانبەر بە نوێنەری بێلاڕووسی بوو بە ڕکابەری نوێنەری خەڵکی هێند لە دیداری فیناڵی پێشبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی جامی یانەکانی جیهان.

هەشتمین خولی پێشبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی جامی یانەکانی جیهان لە ڕۆژی شەممە 5 ڕەشەمە  لە ماڵی زۆرانی تونێکابۆن خەریکە بەڕێوەدەچێت.
لە خولی سێهەمی ئەو کێبەرکێیانەدا و لە کۆڕی Bدا تیپی بانکی شار بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی بێلاڕووس سێهەمین بردنەوەی پەیتا پەیتای خۆی بەدەست هێنا و گەیشتنە بەشی فیناڵ و کۆتایی.

لە بەشی فیناڵیدا لەگەڵ نوێنەرانی هێند ڕووبەڕوو دەبنەوە.

کەژاڵ حەمیدی