دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئێران بە 190 هەزار ئەفسەری پۆلیس

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران هەڵبژاردن


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - 190 هەزار ئەفسەری پۆلیس لە سەرانسەری ئێران بۆ هەڵبژاردنەکان جێگیر دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی خۆراسان، چاپی ئێران، وەک لە یاساکانی هەڵبژاردندا هاتووە، شانبەشانی دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی وەک بەسیج، پۆلیسیش ئەرکی چاودێریکردنی هەڵمەتی بانگەشە و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و چاودێریکردنی هەڵبژاردنی لەسەرە.
جێگری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی پۆلیسی ئێران جەختی لە گرنگیدان بە دەنگدانی پاسەوانانی سنووریش کردەوە، تەنانەت ئەگەر بە هێلیکۆپتەریش بێت لە ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی رێگرییەکانی بەفرەوە.
ناوبراو گوتیشی، پۆلیس بە هێزێکی زۆرەوە کە نزیکەی 200 هەزار کەس دەبێت ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بە دەرکردنی هۆشداری یان دەستپێکردنی ڕێوشوێنی یاسایی ئەگەر پێویست بوو.