کاتی ناوتۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت
(0) /
زایەڵە - کاتی ناوتۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، کە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردووە.
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕۆژی 20ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە وادەی ناوتۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە ھەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ درێژکردەوە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەشی لە ھەرێم سەردانی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەترییان کردووە تا 15 ئەم مانگە گەیشتووە 31 ھەزار و 889 کەس.
بەپێی زانیاریەکانی کۆمیسیۆن، ژمارەی دەنگدەران لە ھەرێم سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 405 دەنگدەرە کە مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستاندا ھەیە، ئەوانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن و 350 ھەزار کەسن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: