بۆ مانگی رەمەزان چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراك زیاد دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ڕەمەزان بەشەخۆراک کوردستان


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراك دەكرێت.

 نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان دەكەین.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكەكە دەكەین كە لە 11 مادەی خۆراكی پێكدێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لێی سوودمەند بن، بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان (نیشاستە، مەعكەرۆنی، ئاردی سفر و شعریە) زیاد كراوە.

باسی لەوەش كردووە، دابەشكردنی ئەو 11 مادەیە كاریگەریی لەسەر بەرزنەبوونەوەی نرخەكان دەبێت، چونكە بەشێكی پێداویستیی هاووڵاتییان پڕ دەكاتەوە، بۆیە خواست لەسەر مادە خۆراكییەكانی بازاڕ زیاد ناكات.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستە نرخی مادە خۆراكییەكان لە بازاڕەكاندا وەك خۆیەتی و بەرز نەبووەتەوە، كاڵایەكی زۆریش لە بازاڕدا هەن و خواستی هاووڵاتییان پڕ دەكەنەوە.

کامەران کەریم