نێچیرڤان بارزانی: داواكارين لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا گرنگيى زياتر به كانديدكردنى ژنان بده‌ن
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 8ـی مارس لە ئافرەتانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و پاڵپشتیی خۆی بۆ "به‌ده‌ستهێنانى يه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان" دووپات دەکاتەوە. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا گرنگیی زیاتر بە بەربژێرکردنی ژنان بدەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان دەڵێت، "له هه‌وڵ و كار و خه‌باتياندا بۆ به‌ده‌ستهێنانى يه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان، وه‌ك هه‌ميشه به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتيوانيانم، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی 8ـی مارس:
يادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان، به گه‌رمى له هه‌موو ئافره‌تانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، له هه‌وڵ و كار و خه‌باتياندا بۆ به‌ده‌ستهێنانى يه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ژنان، وه‌ك هه‌ميشه به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتيوانيانم، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته بوێرانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه كه له كاروانى خه‌باتياندا بۆ پاراستن و به‌رگرى له مافه‌كانيان سه‌ريان نايه‌وه، يان به ناهه‌ق بوونه قوربانيى توندوتيژى و بير‌ى توندڕه‌وى و دواكه‌وتوويى. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه به هه‌موو توانايه‌ك به‌ڕووى هه‌ر بير و وته و سته‌م و ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردن و ناهه‌قييه‌كدا ده‌وه‌ستينه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ژنان بكرێت.
له كاتێكدا به گه‌شبينى و به چاوى ئومێده‌وه له كارايى و به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا له كوردستان ده‌ڕوانين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه خوازيارى زياترين و وه‌ك هه‌ميشه له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ فه‌راهه‌مكردن و مسۆگه‌ريى زياترى ڕۆڵ و ئاماده‌يى و ده‌رفه‌ت و پێگه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو كايه و بواره‌كانى ژياندا. هه‌ر لێره‌دا داواكارين لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا گرنگيى زياتر به كانديدكردنى ژنان بده‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و شارستانيى پێشكه‌وتوو كه ئارام و ئاسووده بێت، كه نه‌وه‌يه‌كى دروست و به توانا پێبگه‌يه‌نێت و داهاتوويه‌كى باشتر بنيات بنێت، به‌بێ ئازادى و يه‌كسانى و مافه‌كانى ئافره‌تان نايه‌ته دى. بۆيه ئه‌ركى هه‌موومانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌م بڕوا و تێگه‌يشتنه‌وه، پشتيوانى له خه‌باتى ژنان بكه‌ين و تا سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵياندا بين.
هه‌شتى مارس له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نيچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/8
تێبينيێك بنێرە: