کەشناسی: سبەی باران دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی نمەباران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانی "مامناوەند و باش" دەبارێت و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کەمتر دەبارێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە جیاکان نمەباران دەبارێت؛ خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی دەڵێت، "ئاسمان هەور دەبێت و بەگشتی ئەگەری نمەباران هەیە. لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند و تاوە باران دەبارێت."
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
 
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی