لێدوانی نوێی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە بارەی بودجەوە

(0) / / عراق / زایەڵە بودجە تەیف سامی


Mar 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، کۆتاییان بە تۆمارکردنی دوایین داتا و زانیارییەکانی ھەمواری یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ھێناوە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردەوە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و گۆڕانکاری لە ژمارەیەک مادەیی یاسایی و شایستە داراییەکان،  کۆتاییان بە تۆمارکردنی داتا و زانیارییەکان بۆ ھەمواری یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ھێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤یان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ پەسەندکردنی، دوای ئەوەش یاساکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.
یەکێک لەو ماددانەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤، کە بڕیارە ھەمواربکرێتەوە، پەیوەستە بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و جیاکردنەوەیەتی لە خەرجی کرداری.
کامەران کەریم