پەرلەمانتارێکی بەغداد: کۆبونەوەمان لەگەڵ بەشێک لەخاوەن کارگەکانی سلێمانی کرد

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان سلێمانی بڕیار ڕەشید


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،پاش ئەوەی لە بەرواری ۲٠۲٤/۳/٦  بەمەبەستی گوێگرتن لە گرفت و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان و چارەسەرکردنیان لەگەل بەشێک لە خاوەن کارگەکانی سنوری سلێمانی لە ژوری بازرگانی سلێمانی کۆبوینەوە.
وتیشی، دوابەدوای بەدواداچونەکانمان لە بەرواری ۲٠۲٤/۳/۱۳ چاومان بە بەرێز خالد بتال وەزیری پیشەسازی عێراق کەوت و گرفتەکانی کارگەکانمان بۆ ڕوونکردنەوە بە سوپاسەوە لەسەر پێشنیاری ئێمە بەرێزیان داوای کرد لە نزیکترین کاتدا نوێنەری خاوەن کارگەکان بێنە بغداد و لەگەڵیان کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان.
هێمای  بەوەشکرد،بۆ هەمان مەبەست لە بەرواری ۲٠۲٤/۳/۱٤ لە بغداد لەگەڵ بەرێز عادل عکاب سەرۆکی فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق کۆبوینەوە و تەواوی داواکاری و کێشەکانی کارگەکانی سلێمانیمان پێ گەیاندن.   
ئەوەشی حستەڕوو، لە ژێر ڕۆشنایی بەدواداچونەکانمان و چارەسەرکردنیان بریاردرا لە نزیکترین کاتدا سەردانی سلێمانی بکەن و کۆبونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدرێت لە نێوان خاوەن کارگەکانی سلێمانی و فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان.         کامەران کەریم