یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆت ڕوونکردنەوە دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستایان بایکۆت


Mar 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لەم وڵاتە خەباتی مەدەنی سوودی نەماوە وەک دەرکەوت مامۆستایان لە ماوەی رابردوودا بایکۆتی خوێندنیان کرد هیچ ئەنجامی نەبوو، لەبەرئەوە ناچارین رووبکەینە بەغدا و داوای مووچەو مافەکانمان لە بەغدا بکەین.
 
دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاری یەکەمی دۆخی ئێستایە و لەبەرئەوە دەبێت حکومەت بە زوویی بێتە سەرخەت و بە سواڵ و سەدەقەش بێت مووچە دابەشبکات تا دۆخەکە لەوەی هەیە زیاتر خراپ نەبێت.
 
سەبارەت بە دووبارە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مامۆستایان وتیشی:  پرۆسەی خوێندن بەرەو کۆتایی دەڕوات و مامۆستایانیش دڵسۆز و خەمخۆرن بۆ خوێندکاران پێموابێت جارێکی دیکە مامۆستایان پەنا نابەنە بەر بایکۆت، چونکە نایانەوێت پرۆسەی خوێندن پەکی بکەوێت.
 
کامەران کەریم