پارێزگاری دهۆک:زیانلێکەوتوانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک لافاو


Mar 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، لە زووترین کاتدا زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی پارێزگاکە قەرەبوو دەکرێنەوە.
راگەیاندنی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کۆبوونەوەیەک لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی دوێنێی پارێزگاکە بەڕێوەچوو، تیایدا لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکە بە سەرپەرشتیی قائیمقامی دهۆک پێکهێنرا تاوەکو خێزانە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو بکرێنەوە.
پێشتر ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنى قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان،ڕایگەیاندبوو، سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، 11 کەس بریندارن، 120 کەس رزگارکراون، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە.
جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردودا بەشێكی زۆری دوكانەكانی بازاری لەنگەی هەولیر بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە سوتان و زیانێكی زۆری ماددی بەر خاوەنەكانیان كەوت و تائێستا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڕیاری قەرەبوكردنەوەیانی نەداوە.
کامەران کەریم