وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەبارەت بەدەوامی خوێندن ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە _ ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە:
لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ، وێڕایی پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان، لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری پەروەردە،بڕیاردار کە لەمانگی ڕەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت، بەم شێوەیە:

١- هەر وانەیەک تەنها (٣٠) سی خولەک دەبێت.
٢- بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان ، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت.
٣- قوتابخانەکانی ئێواران( مسائي)  بەهەمان شێواز (دە) خولەک لە هەر وانەیەک  کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.
سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٢٣ی ٣ی ٢٠٢٤
کامەران کەریم