د.هەڤاڵ ئەبوبەكر: دابەشنەكردنی مووچە بایكۆتی ناچاری دەهێنێتە كایەوەجزایەڵە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڤاڵ ئەبوبەکر سلێمانی


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ د.هەڤاڵ ئەبوبەكرد رایگەیاند، پاشەکەوت و لێبڕین و کەمکردنەوەو خەرجنەکردنی موچە لە ڕۆژژمێری مانگانەی خۆیدا،پابەندیی کارگێڕیی ناهێڵێت و بایکۆتی ناچاریی دەهێنێتەکایەوەو ڕاژەو خزمەتگوزارییەکان پەکدەخات.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند، بە بارمتەگرتنی خەڵک و خاک و ژیان و کارو بژێویی و مووچە و بوجەی خەڵکی کوردستان، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوەندو بە کەمتەرخەمیی و سەرکەشیی و بێباکیی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و بە دەستتوەردانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی، تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستان و زیادکردنی ئیکۆسایدو ئیکۆنۆمیکساید و بایۆسایدە بۆ پرۆسەی پاکتاوکردنی ڕەسەنترین دانیشتووانی سەر ئەم زەمینەو, لە باربردنی ئارامیی دەرونیی تاک و ئاسایش و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و سەقامگیریی گشتییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، چارەسەرنەکردنی کێشەو قەیرانە قوڵەکانی دارایی و ئابوریی لە دە ساڵی ڕابردوداو بە ئێستاشەوە، گەورەترین زیانی بە خەڵکی کوردستان و دامودەزگاکان وخزمەتگوزارییە گشتییەکان گەیاندووە، پاشەکەوت و لێبڕین وکەمکردنەوەوخەرجنەکردنی موچە لە ڕۆژژمێری مانگانەی خۆیدا،پابەندیی کارگێڕیی ناهێڵێت و بایکۆتی ناچاریی دەهێنێتەکایەوەو ڕاژەو خزمەتگوزارییەکان پەکدەخات و مانایەک بۆ دامەزراوە حکومییەکان ناهێڵێتەوەو زیانی گەورەیش لە کەرتی تایبەت دەدات، پەیوەندیی و متمانەی نەک تەنها خەڵک بە حکومەت ناهێڵێت، بەڵکو پابەندیی و پەیوەندیی و متمانەی فەرمانبەرانیش بە خودی حکومەت لەبەیندەبات، شیرازەی خێزان دەپچڕێنێت و مانا بۆ هیچ شتێک ناهێڵێتەوە.
ئەوەشی خستۆتە ڕوو، دەمانووت داهات و دارایی و موچەو بوجە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکانتان مەکەن نەتانبیست، ئێستا کە تێکەڵتان کردووە دەبێت ئیرادەو توانستی ئەوەتان هەبێت کە بە خێرایی لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەری بکەن.
د.هەڤاڵ دەشەڵێت، دەست لە قۆرخکردنی داهاتی گشتیی هەڵبگرن و دەستبەدابەشکردنی موچەو بوجە خزمەتگوزارییەکان بکەنەوەو کۆتایی بە بەتاڵکردنی کاسەی ماڵان و بەتاڵانبردنی داهات و سامانی گشتیی بێنن، بۆ ئەوەی مانایەک بۆ حوکمڕانیی و ئاشتیی و ئاسایش و ئابوریی و ئاوەدانیی؛ بگەڕێتەوە.
‎لە كۆتایی دا ئەوەشی نووسیووە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دور لە خواست و ئەجێنداو ململانێی هەموو حیزبەکان؛ دارایی دارای خۆی ڕێکبکاتەوەو، بچێتە بەغداو بچێتە شوێنەکانی ترو شەڕی داوا ڕەواکانی خەڵک بکات و، خۆی لە قوڵکردنەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکان؛ دوربخاتەوە.
کامەران کەریم