دڵشاد میرانی: بۆ كردنەوەی لقەكانی بانکەکانی ڕافــیــدەیـــن و ڕەشـیـد چاوەڕێی حكومەتی هـــەرێـم نـاكـەن فەرموویان لێبكەن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دڵشاد میرانی ڕافــیــدەیـــن ڕەشـیـد


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دڵشاد میرانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى  رایگەیاند، بەپێى ئەو بەدواداچوونانەی كە كردوومانە و سەردانی بەغدامان كردووە بۆ ئەوەی لقى بانكه‌كانى ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە، ئەو دوو بانكە رێكارەكانی كردنەوەی لقه‌كانیان له‌ هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە. تەنیا چەند رێوشوێنێكی ئیداری و یاسایی ماون.
وتیشی، به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ئێمه‌ نه‌بوونى بیناى تایبه‌تى لقه‌كانیان نابێته‌ كێشه‌.ئەو دوو بانكە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان بەیەك پاكێج سەیر دەكەن، بۆ كردنەوەی لقەكانیشیان چاوەڕێی حكومەتی هەرێم ناكەن فەرموویان لێبكەن.
کامەران کەریم