ئەبوبەکر هەڵەدنی: متمانەتان نەماوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەبوبەکر هەڵەدنی کوردستان


Mar 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ووت، ساڵی ٢٠١٥ بەناوی ئابوری سەربەخۆ و بەدرۆکانی ئاشتی هەورامی وتتان ڕۆژانە هەناردە کردنی نەوت دەگەیەنینە ملیۆنێک بەرمیل وپێویستیمان بەبودجەی بەغداد نامێنێت،کەچی لەو رۆژەوە تا ئێستا قوڕێکی خەستان بۆمیلەت گرتۆتەوە کەدەرچونی ئەستەمە.
وتیشی، ڕیفراندۆمێکی شومتان کرد نەک هەر نەبوین بەدەوڵەت ئەوەی هەشمان بوو،لەدەستماندا،ئەمیشم چوو ئەویشم چوو،بۆیە خەڵک متمانەی بە(هەژماری من)ەکەتان نیە بەچی بڕواتان پێبکەین بەسەرکەوتنی (هەژماری من )هەرێم لەڕوی ئابوری دەقات دەچێتە پێشەوە وئەمیش وەک ئەوانی تر زیانەکەی دامێنی موچەخۆران ناگرێت.
کامەران کەریم