یەکەمین نیشانی جیهانی ئێران لە ساڵی 1403دا، تۆمار کرا

(0) / / ورزش / وەرزش ئیران کوردستان


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کەپیتەنی تیپی نیشتمانی شمشێربازی ئێران لە جامی جیهانی مەجارستاندا نیشانی بۆڕۆنزی بۆ ئێران بەدەست هێنا.

کێبەرکێیەکانی تاکەکەسی موندیالی شمشێربازی مەجارستان، بەڕێوەچوو و لە کۆتایدا "عەلی پاکدامەن" کەپیتەنی تیپی نیشتمانی ئێران توانی نیشانی بۆڕۆنزی دەست کەوێت.

عەلی پاکدامەن تا قۆناخی نیوەدواین پێشکەوتبوو، بەڵام لەو قۆناخەدا بەرانبەر بە شمشێربازی ئیتالی، کوراتلی بە ئاکامی 15 بەر 5 تووشی شکست بوو و لە سەرکەفتن بۆ بەشی فیناڵ بەجێ ما.

تیپی شمشێربازی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا جگە لە پاکدامەن 3 یاری زانی دیکەی ئێرانیشی هەبوو کە لەسەر ئەو پلەگەلە جێگیر بوون.

22ــ موحەمەد ڕەهبەری
35ــ فەرزاد باهر
40ــ موحەمەد فتووحی