ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما کەشناسی


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم لە بارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایدەگەیەنێت، لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرمی سێ بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمی بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کامەران کەریم