لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە فەرمانبەران


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی راگەیاندووە،چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەكەین، لەو بارەیەشەوە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا مسۆگەر كراوە.

 عەتوانی دەشڵێت،هیچ قەیرانێكی دارایی لە عێراقدا نییە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەمساڵدا مسۆگەركراوە.

پێشتر رایگەیاندبوو،كۆی گشتی بودجەی ساڵی 2024 دەگاتە نزیكەی 228 ترلیۆن دینار.

هەر لەو بارەیەوە، محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان لە میانی میوانداریكردنی لەلایەن لیژنەی داراییەوە رایگەیاندبوو، لیژنەی حكومەتی تایبەتمەند بە پێداچوونەوە و وردبینی لەو خشتانە، كاردەكات بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنان كە بڕی 80 ترلیۆن دینارە، چونكە بە بڕێكی گەورە دادەنرێت.

کامەران کەریم