ئەگەری هەیە ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس هەڵوەشێتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک کوردستان


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی پاریس ئەگەری هەیە بە هۆی هێرشی تیرۆریستی ئەم دوایانەوە هەڵوەشێتەوە.

ئیدارەی گشتی ئاسایشی ناوخۆیی فەڕنسە نیگەرانی ڕوودانی هێرشێکی تیرۆریستیە لە ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی هاوینی 2024ی پاریسدا. بڕیار وابوو جرالد داروین، سەرۆکی وەزارەتی کاروباری ناوخۆیی فەڕنسە لەگەڵ نوێنەرانی سرویسگەلی تایبەت لەبارەی بەڕێوەچوونی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک کۆ ببنەوە.

ڕاپۆرت دراوە کە ئەگەری هەڕەشەی تیرۆریستی لە فەڕنسەدا، پاش هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر تەلاری شاری کروکوس لە نزیکی شاری موسکۆدا بوونی هەیە. سرویسی زانیاری لەو باوەڕەدایە کە پیاسەی وەرزشوانان لە کەنار ڕووباری (سێن) مەترسی زۆری لەسەرە. گۆڕینی ئەو ڕەوت و شێوازە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک بەگشتی کە بڕیار وابوو 26ی جولای(5گەلاوێژ) بەڕێوەبچێت، لەژێر لێکدانەوەدایە.

ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس بەرواری 26ی جولای تا 11ی ئەگوست (5 تا 21ی گەلاوێژ) لە شاری پاریس بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی