یه‌كێتی لیستی كاندیده‌كانی به‌فه‌رمی پێكه‌ش به‌ كۆمسیۆن كرد‌

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی کاندید کوردستان


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - يەکێتی نیشتمانیی کوردستان لیستی کاندیدەکانی خۆی بەرەسمی پێشکەش بەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

رزگار حاجی حەمە  رایگەیاند، ئەمرۆ یەکێتی بەرەسمی لیستی کاندیدەکانی خۆی لە سنوری هەرچوار بازنەی سلێمانی ، هەولێر ،دهۆک ،هەڵەبجە پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عيراق کردو ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 هاوکات فەرهاد ئەسعەد بەرپرسی تۆماری لقی هەولێری کۆمیسیۆن رایگەیاند تاوەکو ئێستا پارتی سەردانی کۆمیسیۆنی نەکردووە بۆ خۆتۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 وتیشی تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەو ناوی لیست و هاوپەیمانیێتییەکان وەردەگرن.

کامەران کەریم