پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغداد: بەدواداچوون کرا بۆ کێشەی هاوڵاتیانی پڕۆژەی بان سیتی لەکەلار

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار


Apr 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەی کێشەیان هەیە  لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بان سیتی کە لەلایەن کۆمپانیای بامۆک سەرپەرەشتی دەکرێت  لە سەندیکای کریکاران بەئامادە بونی عەدنان شێخ محەمەد لێپرسراوی سەندیکای کریکاران کۆبوینەوە.
وتیشی، لەکۆبونەوەکەدا ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی ئەو هاوڵاتیانە لە ڕێگەی سەندیکاوە نوسراویک ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداربکەن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان .
ڕونیشکردەوە،  ئەگەر هاتوو لایەنی پەیوەندیدار  بەدەم کێشەکانیانەوە نەهات و کێشەکان چارەسەرنەکرا ئەوا لە ڕێگەی نوێنەری  یاسایی خۆیانەوە لەدادگا  سکاڵا تۆماردەکەن تا چارەسەرکردنی کێشەکانیان،جێگای ئاماژە پێکردنە لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە  بەڵێنیمان دا لە ڕێگەی ئەو لیژنەوە  بەدواداچوون بکەین بۆ کێشەکانیان تا چارەسەرکردنی ڕیشەیی.
کامەران کەریم