پەژیوانی میسر لەمەڕ دوورخستنەوەی کەیرۆش
(0) /
زایەڵە ـــ وەزیری وەرزشی میسر دەڵێت ڕاهێنەری پێشووی ئێران، باشترین دەستنیشان بوو بۆ تیپی نیشتمانی ئەو وڵاتە.
"دوور خستنەوەی کەیرۆش هەڵەیەکی گەورە بوو" ئەمە ڕستەی ئەشرەف سبحی بوو وەزیری وەرزش و لاوانی میسر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا.
کارلۆس کەیرۆش لە ساڵەکانی 2021 تا 2022 ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی میسری لە ئەستۆدا بوو لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا ئەو تیپەی گەیاندە بەشی فیناڵ بەڵام نەیتوانی سەرکەفێت.
وەزیری وەرزشی و لاوانی میسر لەو باوڕەدایە کە دابەزینی تیپی نیشتمانی میسر ئەو کاتە ڕووی داوە کەوا بە بڕیارێکی هەڵە کەیرۆشیان دوور خستەوە.
سبحی لەو باوەڕەدایە کە کەیرۆش لە ماوەی یەک ساڵدا ئاکامی زۆر باشی بەدەست هێنا، و زوریش وەرزشوانی گەنجی گواستەوە بۆ تیپەکە بەڵام بەداخەوە لە ئاکامدا دوور خرایەوە.
کەژاڵ حەمیدی

تێبينيێك بنێرە: