ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی شەترەنجی خانمانی ئێران هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە شەترەنج وەرزش


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی خانمانی ئێرانی لە لایەن فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئێرانەوە هەڵبژێردرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی شەتڕەنجی ئێران، بەپێی دەستووری (شادی پریدر) سەرپەرشتی فیدراسیۆنی شەتڕەنجی، مامۆستای گەورەی شەتڕەنجی (هومایوونی تەوفیقی) وەکوو ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی خانمانی شەتڕەنجی ئێران هەڵبژێردرا.

یەکەمین ڕاهێنانەکانی تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران لە ساڵی 1403دا و لە رێکەوتی 16 تاکوو 20ی مانگی خاکەلێوە لە پارێزگای مازندران و شاری چالووس بە ئامادەبوونی مامۆستای گەورەی شەتڕەنج هومایونی تەوفێقی بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی