تیپی باڵەی دانیشتەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیک/ یەکەم بردنەوەی تیپی خانمانی ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک وەرزش


Apr 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی دانیشتەی خانمانی ئێران، یەکەم سەرکەفتنی لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیکی بەدەست هێنا.

پێشبڕکێیەکانی باڵەی دانیشتەی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس وەکوو دوایین قۆناخی ئەو یاریگەلە، ئەمڕۆ پێنجشەمە بە میوانداری شاری دالی وڵاتی چین دەستیپێکردووە.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەمین دیداری خۆیدا بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ژاپۆن توانیویەتی بە ئاکامی 3 بەر 0 سەرکەفێت.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران لە دووهەمین دیداری خۆیدا ڕۆژی هەینی لەگەڵ تیپی نیشتمانی تایلەند ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

لەو پێشبڕکێیانەدا تیپەکانی ئەڵمانیا، ئێران، ژاپۆن، موغولستان، ئسلۆنی، تایلەند و ئۆکراین، ئامادە دەبن و بە شێوازی خولەکی پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن و لە ئاکامدا تەنیا یەک تیپ ئیزن بەشداری پارئۆڵۆمپیک وەردەگرێت.

کەژاڵ حەمیدی