ناردنی 14 تیرهاوێژی ئێرانی بۆ پێشبڕکێیەکانی بەدەست هێنانی ئیزنی ئۆڵۆمپیک لە بەڕازیلدا
(0) /
زایەڵە ـــ نوێنەرانی وڵاتی ئێران بە مەبەستی ئامادەبوون لە پێشبڕکێیەکانی تیرهاوێژی پاڵەوانی فیدراسیۆنی جیهانیدا و بەدەست هێنانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک گەیشتنە وڵاتی بەڕازیل.
پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی جیهانی و بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024 لە لقی چەک و دەمانچە بەرواری 23ی مانگی خاکەلێوە تا یەکەمی مانگی گوڵان لە ڕیودۆژانیرۆی بەڕازیلدا بەڕێوەدەچێت، و نوێنەرانی وڵاتی ئێران ئەمڕۆ دەگەنە وڵاتی بەڕازیل بە مەبەستی ئەوەی کە حەوتەیەک پێش لە دەسپێکی پێشبڕکێیەکان ڕاهێنان ئەنجام بدەن.
لەو پێشبڕکێیانەدا نوێنەرانی ئێرانی لە دوو بەشی پیاوان و خانمانیشدا بەشداری دەکەن.
بڕیار وایە لە هەر وڵاتێکدا دوو کەس ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پێ بدرێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: