هۆشداریی توندی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە نەیارانی ئێران / پەیامەکان لە غەززەوە

(0) / / ایران / زایەڵە قودس پەیامی غەززە ئیسرائیل


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ کردەوەیەکی دوژمنانی ئێران بێ وڵام نابێت.
سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشێ ئیسلامی لە وتارێکدا پێش وتاری نوێژی هەینی لە ڕۆژی جیهانی قودس لە تارانی پایتەختی ئێران، وتی:  ڕژێمی زایۆنی توانای ئەوەی نییە لەو فیتنانەی کە دروستی کردوون خۆی ڕزگار بکات .
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هیچ کردەوەیەکی دوژمنکارانەی هیچ نەیارێک دژی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نامێنێتەوە. 
سەلامی ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و دەسەڵاتەکەی بە بێ حیکمەتی سیاسی ناوبرد کە بە تێچووی زۆری سیاسی، ئابووری و ئەمنی کار بۆ  پاراستنی قەوارەی زایۆنی دەکات کە ناوبراو بە بێ ڕەگ و ڕیشە وەسفی کرد و ئاماژەی دا کە ڕوخانی ئەو قەوارەیە زۆر نێزیکە.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران ڕاشیگەیاند؛ ئەو پەیامانەی لە ناوخۆی غەززەوە بۆمان دێت ئەوەیە کە دەڵێن ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە بۆ درێژەدان بە مقاوەمە، دڵنیا بن کە قەوارەی زایۆنی لە غەززە دەنێژین.