ئێنگاپێت دەبێتە ئاڵاهەڵگری فەڕەنسە لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا
(0) /
زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی نیشتمانی باڵەی فەڕنسە بۆ هەڵگرتنی ئاڵای وڵاتەکەی لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا دەستنیشان کرا.
ئێروین ئێنگاپێت، ئەستێرەی تیپی نیشتمانی باڵەی فەڕنسە دەیەوێت، ببێتە ئاڵاهەڵگری وڵاتەکەی لە ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسدا، ناوبراو پێشتر داخوازی فەرمی خۆی ڕادەستی بەرپرسی فیدراسیۆنی باڵەی فەڕنسە کردبوو.
فیدراسیۆنی باڵەی فەڕنسە پاش لێکدانەوەی داخوزی ناوبراو، ئەو داخوازییەی پێشکەش بە لێژنەی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیکی پاریس کردووه. سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی فەڕنسە لەو باوڕەدایە ئێنگاپت سەمبولی باڵەی ئەو وڵاتەیە و ناودێرێکی شایستەیە بۆ هەڵگرتنی ئاڵای وڵاتەکەی.
کەژاڵ حەمیدی

تێبينيێك بنێرە: