کەپیتانی تیپی زۆرانی ڕووسیا، ئیزنی بەشداری ئۆڵومپێکی پێنەدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕوسیا


Apr 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ عەبدولڕەشید سەعدوڵڵەئوف کەپیتانی تیپی زۆرانی نیشتمانی ڕووسیا ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی پێنەدرا.

میدیاکانی ڕووسیا لەسەر زاری سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕووسیاوە هەواڵیان داوە، لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵومپیک لە بەرنامەیەکدا ڕایگەیاندووە عەبدولڕەشید سەعدوڵڵەئوف کەپیتانەی تیپی نیشتمانی ڕووسیا و خاوەنی دوو نیشانی ئاڵتوون ئۆڵۆمپیک و هەروەها خاوەنی پێنج نیشانی ئاڵتوونی جیهانی بە هۆی پاڵپشتی لە هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆسەر خاکی ئۆکراین، ئەوان ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسی پێنەدرا.

ڕۆژی ڕابردووش ژرارد درمنن وەزیری وڵاتی فەڕنسە ڕایگەیاند زیاتر لە 800 کەس کەوا "نییەتی خێرخوازیی"یان نەبوو بەهۆی نیگەرانی لەمەڕ ئاسایشی ئۆڵۆمپیک، گەمارۆ دران و ناتوانن بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس بکەن.

کەژاڵ حەمیدی