ھاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەوەستێت
(0) /
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزاندا، ھاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕادەگیرێت.
ھۆبەی راگەیاندن و پەیوەندیەکان بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، سەرجەم بازرگان و شۆفێر و نوسینگە و کاسبکارانی ئاگادار دەکاتەوە، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ھاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕادەگیرێت، بەڵام ھاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و ڕاناگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە ھاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەدا ئاسایی دەبێتەوە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: