وەزارەتی پەروەردە: لیستی مامۆستایانی وانەبێژ وەک گرێبەست پێشکەشـــی بەغداد دەکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە مووچە کوردستان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئالان حمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ  بکرێت، و داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت کە هەموو  مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن .
وتیشی،  داوا لە هەموولایەکیش دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات .

ڕونیشیکردەوە، لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٤ ، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.
کامەران کەریم