داعش هەڕەشەی هێرشی تیرۆریستی کردووە بۆ سەر یاری نێوان ڕێئال و سیتی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش داعش


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی تیرۆریستی داعش هەڕەشەی تیرۆریستی کردووە لە یارییەکانی قۆناخی یەک چوارمی دواینی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا.

گۆڤاری مارکا هەواڵی داوە، گرووپی تیرۆریستی داعش هەڕەشەی تیرۆریستی کردۆتە سەر پێشبڕکێیەکانی قۆناخی یەک چوارمی دواینی لیگی پاڵەوانێتی ئەورووپا.

بڕیار وایە دیداری ڕێئال و سیتی ئەمشەو کاتژمێر 22:30 خولەک لە یاریگای برنابئو بەڕێوەبچێت.

هەروەها لە یارییەکی دیکەی ئەم قۆناخەدا ئارسنال و بایرن مونیخ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

گوڤاری ئسپانیایی ڕاپۆرتی داوە کە هەڕەشەکانی تیرۆریستی نەبووەتە هۆی ئەوەی کە یوفا کات بەندی یارییەکانی قۆناخی یەک چوارمی دواینی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا هەڵوەشێتەوە یان بگۆڕدرێت.

کەژاڵ حەمیدی