غەفوور کاریگەری وەکوو ڕاوێژکاری تایبەتی لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا دەست نیشان کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ سەرۆکی لێژنەی نەتەوەیی پارئۆڵۆمپیکی ئێران، وەکوو ڕاوێژکاری تایبەتی لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا دەست نیشان کرا.

غەفوور کاریگەری لە لایەن شاندی بەڕێوەبەری لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا(Aspc) وەکوو "ڕاوێژکاری تایبەتی لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا) هەڵبژێردرا.

کەوابوو لە سی و سێهەمین کۆبوونەوەی شاندی بەڕێوەبەری Aspc کەوا لە مانگی خاکەلێوەی ئەوساڵدا و لە وڵاتی چیندا بەڕێوەچوو سەرۆکی لێژنەی نیشتمانی پارئۆڵۆمپیکی ئێران وەکوو ڕاوێژکاری تایبەتی لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا ناسێندرا.

ماجد ڕاشد سەرۆکی لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا بە ناردنی نامەیەک سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمی دەستووری ئەو هەڵبژاردنە، ئاواتی سەرکەفتنیشی بۆ ناوبراو خواستووە.


کەژاڵ حەمیدی