شەش کوڕ و نەوەی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس به‌یه‌كجار شەهیدبوون
(0) /
زایەڵە ـ هه‌ریه‌ك له حازم و ئه‌میر و محه‌مه‌د، كوره‌كانی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین و سێ نەوەی ناوبراو، له بۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه شەهیدبوون.
به‌پێی میدیاكان، ئیسماعیل هه‌نیه له‌كاتی سه‌ردانێكی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره فه‌له‌ستینییه‌كان له قه‌ته‌ر هه‌واڵی شەهیدبوونی كوڕه‌كانی پێگه‌یشتوه، له‌گه‌ڵ شەهیدبوونی كوره‌كانیشیدا، ژماره‌یه‌ك له نه‌وه‌كانی له بۆردومانه‌كه‌دا شەهیدبوون.
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه كوره‌كانی هه‌نیه له‌ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای غه‌ززه له بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل‌دا شەهیدبوون و له‌كاتی پێدانی هه‌واڵه‌كه‌ش به ئیسماعیل هه‌نیه‌ی باوكیان، هه‌نیه وتی: سوپاسی خوا ئه‌كه‌م بۆ شه‌هیدبوونی منداڵه‌كانم".
وتیشی: "به‌م خه‌م و خوێنه‌وه هیوا بۆ داهاتوو بۆ ئازادیی گه‌له‌كه‌مان و بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ین، كوڕه‌كانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا مانه‌وه و غه‌ززه‌یان جێنه‌هێشت، نزیكه‌ی 60 شه‌هیدمان له بنه‌ماڵه‌كه‌مان داوه‌و رۆڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ هیچ رۆڵه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی كه شه‌هیدبوون، جیاوازییان نییه و خوێنیان له خوێنی ئه‌وان كه‌متر نییه."
سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس ده‌شڵێت: "داگیركه‌ر پێی وایه به كوشتنی كوڕه‌كانم وره‌ی گه‌له‌كه‌مان تێكده‌شكێت، به داگیركه‌ر ده‌ڵێین، ئه‌م خوێنه جگه‌له خۆراگری و ده‌ستگرتن به مه‌بده‌ئه‌كانمانه‌وه، هیچمان لێ كه‌م ناكاته‌وه‌و دوودڵ نابین و چۆك داناده‌ین و له رێگه‌ی خۆمان بۆ رزگاركردنی قودس و ئه‌قسا لا ناده‌ین".
تێبينيێك بنێرە: