جەمال کۆچەر: هەژماری من چوار بانک لەخۆدەگرێت خاوەنەکانیان نادیارن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەژماری من جەمال کۆچەر


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ جەمال كۆچەر  پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ووت، هەژماری من چوار بانك لە خۆدەگرێت خاوەنەكانیان نادیارن،فەرمانبەرانی هەرێم گومان و ترسیان هەیە لە تەوتین كردنی موچەكانیان لە "هەژماری من" كە سەربە حزبەكانی هەرێمی كوردستانە.
ناوبراو وتیشی، هەژماری من" لە چوار بانك پێكدێت دوانیان بانكی كوردین و یەكێكیان لوبنانیەو ئەوی تریان عێراقیە.مووچە خۆرانی هەرێم هیچ زانیارییەكیان نیە لەبارەی باكگراوندی ئەو بانكانەو خاوەنەكانیان.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان روونە بڕیارێكی پابەندكرا و یەكلا كەرەوەیە بۆ حكومەتی هەرێم.

کامەران کەریم