تیپی باڵەی دانیشتەی ئێران، نەگیشتە یارییەکانی پارئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەیدانیشتەی خانمانی ئێران، ئیزنی بەشداری پارئۆڵۆمپیکی وەرنەگرت.

پێشبڕکێیەکانی باڵەی دانیشتەی پارئۆڵۆمپیکی پاریس وەکوو دواین قۆناخی هەڵبژاردەی ئەو یارییانە، بەیانی ئەمڕۆ بە میوانداری شاری دالی لە وڵاتی چیندا کۆتایی پێهات.

لە بەشی فیناڵی خانماندا، تیپی نیشتمانی ئێران، لەگەڵ تیپی ئسلۆنی ڕووبەڕوو بوویەوە و لە یارییەکی جوان و بێوێنەدا و بە ئاکامی 3 بە 2 بە سوودی تیپی ئسلۆنی ئەو پێشبڕکێیانە کۆتایی پێهات و تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران پلەی جێگری پاڵەوانێتی بەدەست هێنا و ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیک درا بە تیپی نیشتمانی ئسلۆنی.

تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران، لە قۆناخی کۆڕیدا جارێکی دیکە بەرانبەر بە هەمان تیپی ئسلۆنی یارییەکەی دۆڕابوو.

کەژاڵ حەمیدی