هەر فەرمانبەرێک لە ٢٥ هەزار دینارەوە بۆ ١٢٥ هەزار دینار دەچێتە سەر مووچە بنەڕەتیەکەی

(0) / / ورزش / زایەڵە مووچە فەرمانبەر


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پاش هەشت ساڵ لە راگیرانی، جارێکی دیکە پرۆسەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان  هەر فەرمانبەرێک پلەیەک یان دوو پلە بەرز دەکرێتەوە و بڕیارە تاوەکو 20 ڕۆژی دیکە پڕۆسەکە تەواو بکرێت.
هەروەها سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی چواردا لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش بنێرن، هەر دامەزراوەیەکیش لیستەکە تەواو بکات ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی پەیوەستن بە وەزارەتی دارایی داوایان لێکراوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان بکەن، بۆ ئەوەی ئەم مانگە لەگەڵ لیستی مووچە، لیستی پلەبەرزکردنەوە هاوپێچ بکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت.
زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر لە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە سوودمەند دەبن، هەر فەرمانبەرێک (25 هەزار دینار بۆ 125 هەزار دینار) بۆ مووچە بنەڕەتییەکەی زیاد دەبێت.
کامەران کەریم