خزمەتگوزارییەكی وەرزشی لە سلێمانی دەخرێتەكار

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش سلێمانی


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ خزمەتگوزارییەكی وەرزشی لە سلێمانی دەخرێتەكار كە لەڕێیەوە خوازیاران دەتوانن بێبەرامبەر راهێنانی لەشجوانی بكەن، بڕیارە بواری دیكەش بگرێتەوە.
کاروان شێخ زیرەك، بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی رایگەیاند، دوای راگەیاندنی پڕۆژەیەکی نوێمان بۆ خزمەتگوزاریی وەرزشی بەئامانجی هاندانی خەڵک بۆ وەرزشکردن، بەسوپاسەوە 17 هۆڵی وەرزشیی ناو سلێمانی لە پڕۆژەکەدا هاوبەشمانن.
ئەوەشی خستەڕوو، ناوی هۆڵەکان و بەرواری بەشداریکردن جێگیرە و، هەموو كەسێك دەتوانێت ناو و زانیاریی خۆی تۆماربكات و، بۆ ماوەی یەک مانگ لە هۆڵەکاندا وەرزشی بێبەرامبەر ئەنجام بدات.
كاروان شێخ زیرەك روونیشیكردەوە، ئەمە هەنگاوی یەکەمی پرۆژەکەیە و، دەمانەوێت لە قۆناغی داهاتوودا مەلەوانگەکانیش بخەینە خزمەتی هاوڵاتییانەوە.
کامەران کەریم