هاتووچۆ هۆشداری توند دەداتە شۆفێران

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتووچۆ کوردستان


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاری ژمارەی ئۆتۆمبێل تاوانە.
هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر مادەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و دەدرێتە دادگا.
ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن و رووبەرووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژن دوو ئۆتۆمبێلی تابلۆ هەولێر لە رێگای هەریر بینراون کە تابلۆکانیان بە قوڕ داپۆشیووە و تیژڕۆییان کردووە بۆ ئەوەی لە کامێراکان دەرنەچن و بەر لەوەی بگەنە بازگەیەکی کاتی هاتوچۆ لە سپیلک، وەستاون و تابلۆکانیان پاک کردۆتەوە، ئۆتۆمبێلەکان ناسراون و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت.
له‌ كۆتاییدا هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له‌ شۆفێران ده‌كات كه‌ خۆیان له‌و جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن.
کامەران کەریم