زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ گەشتوگوزاری  سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە پشووی جەژنی ڕەمەزان، زیادتر لە( ٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانیان کردووە.
لەو چوارچێوەیەو بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی پێشوازی گەشتیاران بە شێوەیەکی مەیدانی بەڕێز (شاهۆ عوسمان) جێگری پارێزگاری سلێمانی و ئەندازیار (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/١١ سەردانی بازگەی تاسڵوجەیان کرد و دەستخۆشیان لە ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنیەکان کرد لە بەرامبەر پێشوازی شایستەی گەشتیاران.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکە جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەشێک لە مۆڵەکانیان بەسەرکردەوە، لە نزیکەوە لەگەڵ بەشێک لە خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان و خاوەنکاران و گەشتیاران گفتوگۆیان کرد، دەرکەوت بەشێوەیەکی گونجاو پێشوازی لە گەشتیاران کراوە.
کامەران کەریم