باسکە لەسەر کورسی تەگەرەدار هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیک/ دۆڕانی ئێران لە یەکەمین هەنگاودا

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە وەرزش کورسی


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەداری ئێران لە یەکەمین دیداری خۆیدا بۆ پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس، بەرانبەر بە تیپی فەڕنسە تووشی شکست بوو.

پێشبڕکێیەکانی باسکە لەسەر کورسی تەگەرەدای هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس، وەکوو دوایین ڕووداوی هەڵبژاردنی ئەو یارییانە ڕۆژی هەینی 24ی خەکەلێوە بە میوانداری وڵاەی فەڕنسە دەستیپێکرد.

تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران، لە یەکەمین یاری خویدا و بە ئاکامێکی زۆر نزیک 63 بەر 62 تووشی شکست بوو.

لە کۆتایی یارییەکەدا، نیکۆلاس ژانسر بە هۆی بەدەست هێنانی 28 سەرپشکەوە وەکوو، باشترین یاریزانی سەرپشک هێنەری گۆڕەپانی یاری ناسێندرا و موحەمەد حوسەینی سەیاری بە بەدەست هێنانی 26 سەرپشکەوە زۆرترین سەرپشکی بۆ ئێران بەدەست هێنا.

بەرنامەی دوایین یارییەکان بۆ هەڵبژاردەی پارئۆڵۆمپیک بەم شێوازەیە

ئێران ـــ هولەند، شەمە 25ی خەکەلێوە کاتژمێر 13:15 بەکاتی ناوچەیی

ئێران ـــ کەنەدا، یەکشەمە 26ی خەکەلێوە، کات 13:15 بە کاتی ناوچەیی

قۆناخی وەلاوەنان، دووشەمە 27ی خەکەلێوە

کەژاڵ حەمیدی