لەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت بۆ بەغداد

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە بەغداد


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە کراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بە میدیایی پارتـی ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان، دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان کراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا.
سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مەولود سابیر ئاماژەی بەوەكرد، لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تەواوی وەزارەتەکان تەواو نەکراوە تاکوو بنێردێتە بەغدا.
ئەوەشیخستەڕوو، بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا 22ـی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت.
کامەران کەریم