سەرکەفتنی گرووپی شاخەوانی ئارش لە شاری سنە بۆ سەر چیای "کانی سەیفی" لە شاری ئیلام

(0) / / ورزش / زایەە وەرزش چیا


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی ئارش لە شاری سنە گەشتێکی شاخەوانی سازدا بۆ سەر بەرزاییەکانی شاخی "کانی سەیفی" لەشاری ئیلام

بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپ: لە دواین ڕوژەکانی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1403 گرووپی شاخەوانی ئارەش لە درێژەی کار و چالاکی هەمیشەیی خویدا و بە بەشداری 14 کەس لە ئەندامانی چالاک و کارا هەستان بە مەبەستی سەرکەفتن بەسەر شاخی "کانی سەیفی" بە بەرزایی 2810 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: ئەو شاخە وەکوو بەرزترین خاڵی شاری ئیلام دێتە ئەژمار و کەوتووەتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیلامەوە.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: گرووپەکەمان کاتژمێر 7ی بەیانی گەیشتە گوندی کانی پان و پاش خواردنی ژەمی بەیانی لەوێیەوە هەڵکشاین بەرەو کوێستانی"کەبیرکوە".
شاخی "کانی سەیف" یەکێکە لە شاخە بەرزەکانی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس کە خۆی خاوەن چەندین لووتکە و شاخی بەرز و سەرکەشە.
گرووپەکەمان پاش گەیشتن بە لووتکە و وچان گرتنێک و چرپاندنی چەن وێنەی یادگاری و خواردنی ژەمی نیوەڕۆ بە سڵامەتی گەڕانەوە بۆ خاڵی دەسپێک.

سەرپەرشتی گرووپ: ماشاڵڵە نوسرەتی
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن: حامد موحەمەدی

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی