قوباد تاڵەبانی: كێشەی مووچە بەرەو چارەسەربوون دەچێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچه قوباد تاڵەبانی


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و دەشڵێت، كێشەی مووچە بەرەو چارەسەربوون دەچێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە میانی سەردانەكەیدا بۆ قەزای كفری لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و وەفدەكانمان بە بەردەوامی سەردانی بەغداد دەكەن.
وتیشی، لە ئێستادا لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەربوون دەچێت.
کامەران کەریم