سەرکردەیەکی یەکێتی بۆزایەڵە: شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بەجۆرێكە كۆتایی بە ساختەكاریی هێناوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی هەڵبژاردن


Apr 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سالار مەحمود ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا كۆتایی بە ساختەكاریی هێنراوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە هەشتەمین دیداری سلێمانی، ئەوەی خستەڕوو، سەرۆكایەتیی هەرێم بڕیاریداوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و كۆمسیۆنیش ئامادەكاریی كردووە و پێویستە لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، هاوكات پڕۆسەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی داهاتوو بەجۆرێكە كۆتایی بە ساختەكاریی هێناوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەرلەمان دایكی هەموو دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانە و نابێت لە گرنگی پەرلەمان كەمبكرێتەوە و حزب یاخود كەسێك رێگربێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەگەر لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابكەوێت ئەگەر هەیە بڕیارێكی نەخوازراو لە دژی هاوڵاتییانی هەرێم بدرێت و مەترسیش بۆسەر قەوارەی هەرێم دروستدەكات.

سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای كەركوك، سالار مەحمود، دەڵێت، یەكێتی زۆرینەی دەنگ و كورسی لەناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم هێناوە، پێویستە لایەنەكانی دیكە لە بری دانیشتن و رێككەوتن لەگەڵ عەرەب و توركمان بێن لەگەڵ یەكێتی هاوبەشی بكەن چونكە ئێمە دەبێت بەیەكەوە بین لە پێكهێنانی حكومەتدا.

کامەران کەریم